لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
ڕه‌مه‌زان مانگی به‌هێزبوونه، مانگی به‌خشینه، مانگی خوێندنه‌وه‌ی قورئانه، مانگی په‌رستش و مانه‌وه‌یه له مزگه‌وتدا، نه‌ك مانگی برسێتی و خه‌وتن و ته‌مبه‌ڵی و لاوازی...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له غه‌یری خوای گه‌وره ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و ویرده نا شه‌رعیانه‌ی كه گومڕاكان ده‌یكه‌ن.
Author: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
به بۆنه‌ی هاتنی چه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ڕه‌وشت و سوننه‌تێكی جه‌ژن و، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌ندێك بیده‌ع و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا ده‌كرێن...
Author: ڕه‌وه‌ند عبدالله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانیش دوو په‌رستن و دروشمی گه‌وره‌ی ئیسلامن، ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به پێشه‌واو ته‌ماشای وهاوه‌ڵه‌كانی ( خوا لێیان ڕازی بێت ) بكه‌ین بزانین چۆن ئه‌و دوو په‌رستنه‌یان بۆ خوای گه‌وره جێ به‌جێ كردووه.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org