لای كه‌س شاراوه نیه كه ئه‌ذكاری به‌یانیان و ئێواران گرنكی هه‌یه له ڕۆژانه‌ی مرۆڤی موسڵمان، وه له‌وانه پاڕاستنی له شه‌یتانه‌كانی مرۆڤ و جنۆكه.
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له سێ بابه‌تی تایبه‌ت به گوڵی كۆمه‌ڵگا، وه چه‌ند ئامۆژگارێیكی به سوودی تێدایه بۆ ئافره‌تی موسڵمان، له نوسینی باوكی فریشته‌یه و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌دنان بارامه.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبێكه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.
Author: موحه‌مه‌د جه‌میل زینو
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئاماده‌كردنی: احسان برهان ا‌لدین ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی نوێژی به‌یانی ده‌كات له مزگه‌وت؛ چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵى مزگه‌وته‌كان و ئه‌وانه‌ى كه نوێژى تێدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ته‌ماشاى نوێژى به‌یانیان بكه‌یت، تووشى سهرسورِمان ده‌بیت، ژماره‌یه‌كى كه‌مى لێیه و جارى وایش هه‌یه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
Author: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس